Posts

Image
ڕێکخراوی  گەشەپێدانی ئابووری لاوان ئێمە وەک ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری و لاوان لە لایەنی ئابوری و کارو چالاکی ئابووری ئامانجمان گەشەپێدانی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە بەرەو ئاڕاستەیەکی باشتر و بەهێزتر لە بوارە جیاجیاکانی ژیاندا  بەتایەت بواری بازرگانی و ئابووری تاک لە وەڵاتدا . ئێمە چەند گەنجێکی  خوێندکاری زانکۆ ئەم ئەرکە دەگرینە ئەستۆی خۆمان بۆ هۆشیارکردنەوەی تاک لە ڕواڵەتە ئابووری و یاسا ئابوریەکانی گەشەسەندن بۆ بواری بازرگانی و ئایندەیەکی گەورەتر . کارەکانی ئێمە: ۱. گەشەپێدانی  توانای لاوان بۆ بواری بازرگانی سەربەخۆ ۲.هۆشیارکردنەوەی تاک لە چۆنیەتی مامەڵەکردن و پەیداکردنی پێداویستیەکان ۳.هۆشیارکردنەوەی تاک  سەبارەت بە گرنگی و بایەخی تاک بۆ  بازرگانی و ئابووری گرنگی دەدەین بە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا بەتایبەت منداڵان و قۆناغی هەرزەکاری بنیات دەنێین بۆ داهاتوویەکی بەهێز.